زارا ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی کەینێ-ی بڵاوکردەوە
k24 - مۆسکۆ
خانمە هونەرمەندی کوردی ناوداری رووسیا، زارا پاشا مەحۆی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی گۆرانی کەینێی Keynê بڵاوکردەوە.
رۆژی 17ی ئایاری 2023، زارا یەکەمین ئەلبومی خۆی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، کە پێکهاتووە لە 10 تراک، ئەمڕۆش یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی ئەم ئەلبوومە نوێییەی بڵاوکردەوە.
زارا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: هاوڕێیانی ئازیز، گۆرانی دڵخۆشکەری “کەینێ- Keynê” – یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیە نەتەوەییەکەم بە زمانی کوردی “کلامە دلێ من Klama Dilê Min” پێشکەشتان دەکەم.
زارا به زیاتر له 10 زمان گۆرانی دەڵێت، لە سەرانسەری جیهان هه‌وادارێكی بەرچاوی هه‌یه.
ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان، هیچ جارێک نه‌ژادی خۆی له‌بیر ناكات و به‌شانازیه‌وه ده‌ڵێ كوردم.
زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی له کانوونی یەکەمی 2016 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه پێشكه‌ش به هونه‌ری كردووه، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆشكی كریملن له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیاوە نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.