لە کەرکووک هاووڵاتییەک لەنێو باخەکەیدا بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا

K24 – هەولێر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لە کەرکووک لەناو باخەکەی خۆیدا بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند: "هاووڵاتییەکی کورد بەناوی (ئارام عاسی)یە، خاوەنی پاڵاوگەی سوتەمەنییە، لە ناوچەی سەقزلی کەرکووک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو باخەکەیدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا".

لەوبارەوە موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێزی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ی گوت: "سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە رووداوەکە تائێستا هۆکارەکە نەزانراوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە، بەڵام سەرەداو دەست کەوتوون".