بارسێلۆنا پێش مێسی ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو پلانه ته‌واو بكات
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی كه‌ته‌لۆنیا، ده‌سته‌ی كارگێری بارسێلۆنا چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندی لالیگا دەکات، بۆ جێبەجێکردنی پلانی مێرکاتۆ، کە بە 3 قۆناغ دێت.
قۆناغی یەکەم تۆمارکردنی گرێبەستە دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یه له لیستی یاریزانانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه كه پێكهاتوون له ڕۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی، چونكه تا ئه‌م كاته ئه‌م دوو یاریزانه وه‌كو تیپی دووه‌م بانگهێشتی تیپه‌كه‌م ده‌كرێن.
قۆناغی دووەمی ئه‌م هاوینەی بارسێلۆنا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سێرجی رۆبێرتۆ و كاركۆس ئالۆنسۆیه له‌گه‌ڵ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەلێکس باڵدی.
لە هەنگاوی سێیەمیشدا كارگێری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت لیۆنێل مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه كه تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه، بارسێلۆنا ناتوانێت بیر له هیچ یاریزانێكی نوێ بكاته‌وه تاوه‌كو چاره‌نووسی لیۆنێل مێسی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه.