هالاند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی برده‌وه
ماڵپەری فەرمی ئەنجوومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵتەرا، ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکەی بڵاوکردەوە و ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری لاوی مانچێستەر سیتی توانی بۆ جاری یەکەم خەڵاتەکە بباتەوە و بووە چوارەم یاریزانی ستیزن ئەو خەڵاتە بباتەوە و هەروەها سێیەم وەرزیشە لەسەر یەک یاریزانێکی ئەو یانەیە دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.
هالاند ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 36 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ دێت و بووە یەکەم یاریزانیش لە مێژووی خولەکە 36 گۆڵ لە وەرزێک بکات.
هالاند ئه‌م وه‌رزه سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگی كرد جگه له‌وه‌ی بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ 3 یاریی له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆیان هاتریك بكات و بووه گۆڵكاری خوله‌كه هاوكات 8 ئاسیستیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی كرد.