شەڕ و پێکدادان لە نێوان پاسەوانانی سنووری ئێران و هێزەکانی تاڵیبان روویدا
K24 - هەولێر:
بەگوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێرانی، لە نزیک بنکەی سنووریی ساسولی لە شارۆچکەی هیرمەندی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوجیستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنووری تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران روویداوە.
لای خۆیەوە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، بڵاویکردەوە پێکدادانەکە کە هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت، کۆتاییهاتووە و بەرپرسی سەربازیی هەردوولا لە سەر سنوور بۆ هەڵسەنگاندنی هۆکاری پێکدادانەکە لە کۆبوونەوەدان.
هاوکات لەو گرته ڤیدیۆیانه‌ی کە بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ساتی پێکدادانەکانی سەر سنوور، دەنگی پێکدادانێکی قورس دەبیسترا.
قاسم رەزایی جێگری فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ئێران، کە یەکەم راگەیەندراوی فەرمیی ئێرانی لەسەر پێکدادانەکە بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێر 10:00 بەکاتی ناوخۆیی ئێران، هێزەکانی تاڵیبان بەچەکی قورس تەقەیان لە بنکەی سنووریی ساسولی کردووە و هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانیش وەڵامیان داونەتەوە.
رەزایی، باسی لەوەشکرد، پێکدادانەکە دواتر کۆتاییهاتووە و پێش چەند کاتژمێرێک دووبارە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.
فەرماندە ئێرانییەکە، ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەدوای دەستپێکردنی پێکدادانەکان، فەرماندەی فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ئێران، ئەحمەد رەزا رادان فەرمانی بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور کردووە، کە بەشێوەیەکی توند وەڵامی پێشێلکردنی سنوور و هێرشەکان بدەنەوە.
له‌باره‌ی ئه‌م پێكدادانه‌وه، هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی دان به حكومه‌تی ئێران‌دا نانێ، كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه پێكهێنراوه، هاوكات داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌رفراوان و گشتگیر له‌و وڵاته ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، وڵاته‌كه‌ی به‌و بارودۆخه رازی نییه، كه حكومه‌تێكی گشتگیر له ئه‌فغانستان پێكنه‌هێنراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاران هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خستووه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدوڵڵاهیان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، تاران دان به ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێستای ئه‌فغانستاندا نانێ، به‌ڵكو به پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تێكی گشتگیر پێكبهێنرێت، كه تاڵیبان به ته‌نیا ئیراده‌ی خۆی نه‌سه‌پێنێ و به ناوی گه‌لی ئه‌فغانییه‌وه قسه نه‌كات.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵاهیان نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێیانه ده‌ربڕی، كه ناوه ناوه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان رووده‌ده‌ن، گوتیشی، تاران ئاره‌زوو ده‌كات یارمه‌تی ئه‌فغانستان بدات له به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی له‌و وڵاته.