میسر په‌له‌ورێكی دووڕه‌گه‌ز به‌رهه‌مده‌هێنێت
K24 - هەولێر:
پزیشكێكی ڤێرته‌رنه‌ری له په‌یمانگه‌یه‌كی توێژینه‌وه له میسر، به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌مین جۆری په‌له‌ورێكی دووڕه‌گه‌ز "مریشك + كه‌ڵه‌شێر" ئاشكرا ده‌كات، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره په‌له‌وره‌ن.
محه‌مه‌د شافیغی، بەڕێوەبەری پەیمانگای بەرهەمهێنانی ئاژەڵ لە ناوه‌ندی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی میسر، رایگه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌رێكی دووڕه‌گه‌زن له جۆری "مریشك + كه‌ڵه‌شێر" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش توانیویانه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ستبهێنن.
ناوبراو روونیشكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره په‌له‌وره، له به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی ڕه‌چه‌ڵه‌كی گۆشتی چه‌ور و قه‌ڵه‌وییه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له میسر ئه‌و جۆره داهێنانه ده‌كرێت و ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاندووه تاوه‌كو به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
ئه‌م په‌له‌وره به‌رهه‌مێنراوه، كه وێنه‌كه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به داهێنراوێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت و به "ته‌نته1" ناو نراوه.