عه‌لی ته‌ته‌ر: حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جۆراجۆردا خزمه‌تی به دهۆك و ته‌واوی كوردستان كردووه
K24 - هەولێر:
كه‌رنه‌ڤاڵی 54 ساڵه‌ی به پارێزگابوونی دهۆك له‌و شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و گوزارشت له مێژوو، كولتوور و ئێستای ئه‌و شاره ده‌كات، هاوكات پارێزگاری شاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستی جۆراجۆردا خزمه‌ت به‌و شاره كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له خزمه‌تكردن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی ئایاری 2023) كه‌رنه‌ڤاڵی 54 ساڵه‌ی به پارێزگابوونی دهۆك له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو، كه‌رنه‌ڤاڵه چه‌ندین چالاكی مێژوویی، هونه‌ری، كولتووری و رابردوو و ئێستای ئه‌و شاره‌ی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، خه‌ڵك و زانیارییه‌كان شاهێدن له‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دهۆك و سه‌رجه‌م ناوچه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
پارێزگاری دهۆك هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته هه‌مووان ئه‌و رۆژانه به‌بیر خۆیان بهێننه‌وه، كه له كوێ بوون و ئێستا له كوێن؟ گوتیشی، بوونی ئه‌و چالاكییانه به بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی به پارێزگابوونی دهۆك و نیشاندانی رابردوو و ئێستای شاره‌كه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی دهۆك له سه‌رده‌می ئێستادا.
هه‌روه‌ها پارێزگاری دهۆك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره خزمه‌تێك به دهۆك و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكات، به‌ڵام توانای به‌رده‌ست بڕیار له به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته‌ی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دهۆك و هه‌موو شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش كراوه.
جه‌ختیشكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كانی ساڵانی رابردوو و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان، به‌ڵام له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
پارێزگاری دهۆك روونیشیكرده‌وه، به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ی دهاهێنانیان كردووه و خزمه‌تكردنی شاره‌كه و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ بدرێت.