هێنری كیسینجه‌ر مۆمی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه
K24 - هەولێر:
هێنری كیسینجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ـی ئایاری 2023، مۆمی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه، ئاهه‌نگێكی بۆ رێكخرا، كه تا ئێستا كیسینجه‌ر بۆچوون و پێشبینییه سیاسییه‌كانی له جیهاندا به‌هێند وه‌رده‌گیرێت.
ده‌یڤید كیسینجه‌ر كوڕی هێنری كێسینجه‌ر، له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست نووسیوویه‌تی: سه‌د ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كیسینجه‌ری باوك، رووداوێكی مێژووییه، ئه‌و به درێژایی ته‌مه‌نی چالاكانه ژیاوه.
ده‌یڤید ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌فته‌یه باوكم سه‌ردانی نیویۆرك و له‌نده‌ن و شوێنی له‌دایكبوونی (فۆڕس)ـی ئه‌ڵمانیا ده‌كات".
بە ئینگلیزی (Henry Alfred Kissinger) لە ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانی‌دا بەرەو ئەمەریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە.
لە ساڵی 1943 پاسپۆرتی ئەمەریکایی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئه‌و وڵاته، پاشان وەک سەربازێکی ئەمەریکی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
خوێندنە باڵاکانی لە ئەمەریکا تەواوکردووە و بووه‌تە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی بۆمبی ئەتۆم بڵاوکردووه‌ته‌وه.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوە و بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە راستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا كاندید بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایکبووی ئەمەریکا نەبوو، ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە پێگه‌ی جیاوازی ئەمەریکا، پۆستی دیپلۆماسی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو، پاشان لە ساڵی 1973ەوە لەگەڵ ھەردوو ئیداره‌ی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوە‌ی ھەبووە.
رۆڵی لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پڕۆسەی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران و بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵکوژی ناوی دەرکردووە.