كوده‌تایه‌كی توركیا چه‌ندان یاریی و چالاكی وه‌رزشی دواخست
كوده‌تایه‌كه‌ی سه‌ر حكوومه‌تی توركیا، جیا له‌وه‌ی چه‌ندان قه‌یرانی ئابووری و سیاسی هێنایه پێشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت هانده‌رانی وه‌رزشی له‌م وڵاته له چێژی چه‌ندان یاریی بێبه‌ش كرد، جیا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه خێرخوازییه‌كه‌ی شاری ئه‌نتالیا، هاوكات چه‌ندان یاریی دۆستانه‌شی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه خێرخوازییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، كه بڕیار بوو چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیاریی ئێستا و پێشووی تۆپی پێ هاوشێوه‌ی مێسی، نێیمار، سوارێز، ماڕادۆنا، درۆگبا، هازارد و چه‌ندانی تر رووبكه‌نه شاری وڵاتی توركیا و له شاری ئه‌نتالیا یارییه‌كی خێرخوازی بكه‌ن و داهاته‌كه‌شی بۆ منداڵانی هه‌ژاری وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌بوو، به‌ڵام كوده‌تایه‌كه‌ی توركیا ئه‌م چالاكییه گه‌وره‌ی په‌كخست كه ماوه‌یه‌ك بوو خه‌ڵكی توركیا به تامه‌زرۆییه چاوه‌ڕوانی ئه‌م فێستیڤاڵه وه‌رزشییه پڕ له ئه‌ستێره‌یه بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی فێنه‌رباهچه داوای لێبوردنی له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا كرد كه 2 رۆژه له ئیستنه‌بوولن و خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوون بۆ یارییه‌كی دۆستانه كه بڕیار بوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام كوده‌تایه‌كی توركیا ئه‌م یارییه‌ی بۆ كاتێكی دیكه دواخست.
به‌پێی هه‌واڵی Daily Sabahـی توركیاش، ره‌نگه یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا و یانه‌ی زیۆرخی فره‌نساش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ئیستنه‌بوول به‌ڕێوه بچێت.
شه‌وی رابردوو، كوده‌تایه‌ك له نێو سووپای توركیاوه له نێو شاره‌كانی ئیستنه‌بوول و ئه‌نقه‌ره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌وڵی رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتیاندا، به‌ڵام هه‌ر زوو به پاڵپشتی هاونیشتیمانیان ئه‌م وڵاته شكست به‌م كوده‌تایه هات.