سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ 54 ساڵه‌ی به‌پارێزگابوونی دهۆك: نموونه‌ی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانن

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی به‌پارێزگابوونی شاری دهۆك، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "پیرۆزبایی 54 ساڵه‌ی به‌پارێزگابوونی دهۆكی ره‌نگین ده‌كه‌م، به‌ڵێن ده‌ده‌م خزمه‌تی زیاتری ئه‌و شاره‌ بكه‌م".

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "دووباره‌ سوپاسی خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك ده‌كه‌م، كه‌ نموونه‌ی به‌رزی میواندۆستی، نیشتمانپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانن".