هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر فه‌هه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌لال وه‌زیری ته‌ندروستی سعوودیه، له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری ژنێڤی سویسرا كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی ره‌وش و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ستایشی هاوكارییه پزیشكییه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانی سعوودیه‌ی له رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.