یانه‌ی برایه‌تی دووه‌مین یاریی به یه‌كسانبوون كۆتایی پێهێنا
له چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر دووه‌مین یاریی خۆی له‌م قۆناخه به یه‌كسانبوون كۆتایی پێهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی (كه‌رخ) له به‌غدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌حری به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، یانه‌ی حسێن به گۆڵێكی بێ‌وڵام له یانه‌ی سناعاتی كاره‌بای برده‌وه، له دواگه‌ریی كۆتایی ئه‌م قۆناخه ناسنامه‌ی دوو یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی خولی نایاب به‌دیار ده‌كه‌وێت.
ریزبه‌ندی قۆناخی پێشكۆتایی
1ـ ئه‌لحسێن 4 خاڵ
2ـ برایه‌تی 2 خاڵ
3ـ به‌حری 2 خاڵ
4ـ سناعات كاره‌با 1 خاڵ
بڕیاره یارییه‌كانی دواگه‌ڕی ئه‌م قۆناخه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، برایه‌تی رووبه‌ڕووی ئه‌لحسێن ده‌بێته‌وه، بردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان راسته‌وخۆ بلێتی خولی نایاب به‌ده‌ستده‌هێنێت. له یارییه‌كی دیكه‌یشدا هه‌ردوو یانه‌ی به‌حری و سناعاتی كاره‌با به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به سیستمی خول له شاری به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كۆتاییدا دوو یانه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بۆ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق سه‌رده‌كه‌ون، دوو یانه‌كه‌ی دیكه‌ش له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌مێننه‌وه.