دوو کاندیدی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سوێندی یاساییان خوارد
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دوو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خوارد.
عەلی بەندی و کامەران نەشئەت بەکر، ئەو دوو کاندیدەبوون کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خوارد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، عەلی بەندی لە شوێنی جوتیار عادل دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و کامەران نەشئەت لە شوێنی سەیاح عەبدوڵڵا قاسم دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنەکە.
کامەران نەشئەت لە پێکهاتەی تورکمان و ئەندامی نوێی کۆمسیاران بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی دادوەری لەگەڵ هاوکارم عەلی بەندی سوێندی یاساییمان خوارد.
گوتیشی: ئیشی ئێمە ئەوەیە هەر کارێکمان پێ راسپێردرێت، بە باشترین شێوە جێبەجێی بکەین.