نێیمار: كریستیانۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه
نێیمار كه ئێستا بۆ به‌شداریكردن له ئۆلمپیادی 2016 گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رازیل، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه.
نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی fourfourـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌وانی تر بۆ پله‌ی دووه‌می باشترین یاریزانی جیهان بجه‌نگێن، چونكه پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كریستیانۆ یه‌كلایی بۆته‌وه.
نێیمار ده‌شڵێت: بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر پێویستیت به ناسناوه، كریستیانۆ له یۆرۆی 2016 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له فیناڵی چامپیۆنزلیگی رابردووش به‌سه‌ر پشتی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
بڕیاره له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو، خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كه ساڵانه به هاوبه‌شی نێوان فیفا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به باشترین یاریزانی جیهان ده‌به‌خشرێت، كریستیانۆ پێشتر له 2008، 2013 و 2014 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردۆته‌وه، مێسی له 2009، 2010، 2011، 2012 و 2015 ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.