لافرۆڤ له‌باره‌ی پێدانی فڕۆكه‌ی F16 به ئۆكرانیا هۆشداری ده‌دات
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری ده‌دات له پێدانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (F16) له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان به ئۆكرانیا و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر رۆژئاوا كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، یاری به ئاگر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی ئایاری 2023) سێرگی لافرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، مایه‌ی نیگه‌رانییه كاتێك ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به وڵاتان بدات بۆ پێدانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (F16) به ئۆكرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌شێكی دیمانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر ئاماده‌ییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش قبووڵكراو نییه، چونكه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی وابه‌سته‌یان ئامانجییانه له‌م رێگه‌یه‌وه رووسیا لاواز بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میخائیل گاڵۆزین، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ درێژه به ململانێكان له ئۆكرانیا بدات و ئامانجییه‌تی زۆرترین خوێنی لێ بڕژێت.
گاڵۆزین له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا روون بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان پێشكه‌ش به ئۆكرانیا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی پێدانی زرێپۆش و تۆپ و مووشه‌كی درێژمه‌ودوای كروز.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.