دهۆك.. ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان دهستیپێكرد
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دهستیپێكرد.
كهمێك پێش ئێستا، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دهستیپێكرد.
زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لە چەندین بەشی جیاواز پێکدێت، وەک بازرگانی کار، زانستی کۆمپیوتەر، دیزاینی ناوخۆ، سیاسەتی گشتی، میدیا و پەیوەندییەکان.
زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕوانامەکەی متمانە پێکراوە و یەکێکە لە زانکۆ ئاستبەرز و ناسراوەکانی عێراق و ناوچەکە.
زمانی خوێندن لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک ئینگلیزییە و بە سیستمی "هونەری ئازاد" قوتابییانی پەروەردە دەکات، کە بریتیە لە پێشکەشکردنی چەندین کۆرسی جۆراوجۆر لە زانستە مرۆڤایەتی و سرووشتییەکان بە قوتابی، پێش ئەوەی لە شارەزاییەکی دیاریکراودا دەست بەخوێندن بکات. ئەم جۆرە سیستمە لە ویلایهته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بڵاوی پەیڕەودەکرێت.