کاردانەوەکانی دوای سەرکەوتنی ئەردۆ‌غان

K24 - هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كانی دنیا پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و دووباره بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی ئایاری 2023) گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندید پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و دووباره وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌ڵبژێردراوه، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كانی دینا پیرۆزباییان ئاراسته كرد.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه "هیواخوازین له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیتان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا به‌وپه‌ڕی ئاستی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه بگات" هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزبایی له گه‌ل و سه‌رۆكی توركیا كردووه، هاوكات به پێویستی زانیوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌ل و حكومه‌تی توركیا و عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا پێشبخرێت.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له په‌یامێكدا، پیرۆزبایی خۆی و گه‌لی رووسیای ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه و رایگه‌یاندووه، به هه‌موو توانامانه‌وه پشتیوانیت لێ ده‌كه‌ین له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا له‌سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكاندا.
هاوكات وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر، رایگه‌یاندووه، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆی و گه‌لی میسری ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیا كردووه، له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدولمه‌جید ته‌بوون، سه‌رۆكی جه‌زائیر، رایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان، ده‌رخه‌ری دڵسۆزیتانه بۆ گه‌لی توركیا و ئه‌و سیاسته ره‌شیده‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یاندا په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
شێخ ته‌میم بن محه‌ممه‌د ئالثانی، میری قه‌ته‌ر، له تویتێكدا وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كردووه، هیوای خواستووه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ببێته هۆی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. به هه‌مان شێوه حه‌سه‌ن شێخ مه‌حموود، سه‌رۆكی سۆماڵ له تویتێكدا، كه به زمانی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی "پیرۆزه سه‌رۆك ئه‌ردۆغانی برا و هاوڕێم".
ڤۆلۆدێمیر زێلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی، هاوت نووسیویه‌تی "پشت به به‌هێزكردنی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نێوان هه‌ردوو وڵات و له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌وروپا، ده‌به‌ستین".
شێخ محه‌ممه‌د بن زایید ئال نهه‌یان، سه‌رۆكی ئیماراتی عه‌ره‌بی پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه، هاوكات شێخ محه‌ممه‌د بن راشید ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌ردۆغان كردووه و داوای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕووسیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستتهێناوه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و متمانه به‌هێز و باوه‌ڕپێكراوه‌ی گه‌لی توركیا به سیاسه‌ته‌كانت، هاوكات محه‌ممه‌د ئاشتیه، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له توركیا رووده‌دات، بۆنه‌یه‌كی دیموكراسی راسته‌قینه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ده‌ستكه‌وت داده‌نرێت.
به‌هه‌مان شێوه یه‌سته‌حاق هه‌رته‌سووغ، سه‌رۆكی ئیسرائیل پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كردووه، رایگه‌یاندووه "دڵنیام به‌رده‌وام ده‌بین له كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی بۆ به‌هێزكردن و به‌رفراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان". له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، وه‌لی عه‌هدی سعوودیه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وێرای پیرۆزباییكردن، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "توركیا و فه‌ره‌نسا چه‌ندین ئاڵنگاریی دوورودرێژیان له‌به‌رده‌م دایه، كه ده‌بێت به هاوبه‌شی رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه".
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار رێژەی 52.2%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت رێژەی 47.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لەبارەی ژمارەی دەنگەکانیش، لە گەڕی دووەمدا، ئەردۆ‌غان تا رێژەی جیاکردنەوەی 99.9%ـی دەنگەکان، 27 ملیۆن و 725 هەزار و 131 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها کڵچدارئۆغڵو، 25 ملیۆن و 432 هەزار و 951 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی دەستووری نوێی ئەو وڵاتە، سیستەمی تورکیا سەرۆکایەتییە و سەرۆکی هەڵبژێدراو بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو سەرۆکایەتی تورکیا دەکات.
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هیچ یەکێک کە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەرانی وڵاتەکەیان بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمیسیۆن لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان لە هاوپەیمانی کۆمار، 49.52%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رکابەرە سەرەکییەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە هاوەپەیمانی میللـەت 44.88%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و سینان ئۆغانیش لە هاوپەیمانی ئاتا، 5.17%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
بەپێی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش لە گەڕی یەکەم کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 86.98%، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، 27 ملیۆن و 133 هەزار 837 دەنگی بەدەستهێنا، کەمال کڵچدارئۆغڵوش 24 ملیۆن و 594 هەزار و 932 دەنگی بەدەستهێنا، دەنگەکانی سینان ئۆغانیش بریتی بوو لە دوو ملیۆن 831 هەزار و 208 دەنگ.