ئه‌ردۆغان: لە سەردەمی ئێمەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت

K24 – هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە، لە سەردەمی ئەواندا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت.
ئەردۆغان، دوای ئەوەی سێیەم جار بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە، ئەردۆغان لە گوتارێکدا جارێکی دیکە دەڵێت: "لە سەردەمی ئێمەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت".
لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاندبوو، ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکات. ئەردۆغان باسی لەو گوتەیەی کڵچدارئۆغڵو دەکات و دەڵێ: "چی ده‌گوت؟ ده‌یگوت 'ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌لاحەدین بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ده‌نگ به من بده‌ن'. گه‌لی خۆشه‌ویستی من گوتی چی؟ ئه‌وه چونكه گه‌له‌كه‌م باش ده‌زانێت. ئه‌و تیرۆریسته‌ی بووه هۆكاری مه‌رگی 51 خوشك و برامان له دیاربه‌كر، سەلاحەدینە (سهلۆیه)".
گوتیشی: "ئه‌وه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا، مه‌حاڵه شتێكی له‌وشێوه‌یه رووبدات".
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی دیکەی هەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکران.