گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری کەرکووک دۆزرایەوە
K24 - هەولێر
دەزگای شەهیدانی عێراق دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک راده‌گه‌یه‌نێت و پێدەچێت تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە كوژرابن.
عه‌بد ئه‌للاله نائیلی، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن داعشەوە كۆمه‌ڵكوژ كراون.
نائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای تەواوکردنی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری ده‌كرێنه‌وه، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بە ئامانجی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان وه‌ك قوربانیانی دەستی تیرۆر.
قەزای شنگال یەکێکە لەو شوێنانەی کە تیرۆریستانی داعش لە سێی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشت و هەندێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیشیان لە ئێستادا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.