سەرۆکی ئەمەریکا: رێککەوتنمان لەگەڵ کۆمارییەکان لەسەر کێشەی سەقفی قەرزەکان مەترسییەکی گەورەی ئابووری دوور دەخاتەوە
k24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە کێشەی سەقفی قەرزەکان رایگەیاند، لەگەڵ کۆمارییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر بودجە و رێککەوتنەکە مەترسییەکی گەورەی ئابووری دوور دەخاتەوە.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند، رێککەوتنەکە ئامادەی ناردنە بۆ کۆنگرێس و هیودارا بەزووی تێیپەڕێنن، گوتیشی: ئێمە و کۆمارییەکان گەیشتینە رێککەوتنێکی دوولایەنەی تایبەت بە بودجە کە ئێستا ئامادەی ناردنە بۆ کۆنگرێس.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمەریکا، رێککەوتنەتە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە هەڕەشەی کارەساتێکی گەورە و پارێزگاری لە گەڕانەوە ئابووری ئەمەریکا دەکات.
جۆو بایدن دەشڵێت: رێککەوتنەکە چارەسەرە و رەزامەندییە، واتە هیچ لایەنێک هەموو ئەو شتانەی بەدەست ناهێنێت کە دەیویست. رێککەوتنەکە دەچێتە ئەنجومەنی پیران و داوایان لێدەکەم، بەزووی تێی پەڕێنن.