به‌ فه‌رمی چێڵسی ده‌ستبه‌كاربوونی پۆچیتینیۆی وه‌كو راهێنه‌ر راگه‌یاند

ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری نوێی چێڵسی
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری نوێی چێڵسی

چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند لەگەڵ ماوریزیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری ئارجێنتینی گەیشتنە رێککەوتن و گرێبەستێکیان تاکو ساڵی 2026 واژۆ کرد.

پۆچێتینیۆ لە سەرەتای مانگی حەوت لەگەڵ چێڵسی دەست بەکار دەکات و ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێی پرێمەرلیگ و پاڵەوانییەتیەکانی دیکە دەکات.

چێڵسی یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی بەڕێ کرد و لە پرێمەرلیگ لە پلەی دوازدەیەم کۆتایی بەم وەرزەی پرێمەرلیگ هێنا.

پۆچێتینیۆ پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئیسپانیۆل، ساوسامتن، تۆتێنهام و پاریس سانجێرمانی كردووه‌، لە کاروانی راهێنەرایەتی 598 یاریی راهێنەرایەتی یانەکانی کردووە و 292 سەرکەوتن و 129 یەکسان بوون و 177 دۆڕانی تۆمار کردووە، پۆچێتینیۆ دەبێتە چوارەم راهێنەر کە لە دوو سەردەمی جیاواز راهێنەرایەتی تۆتێنهام و چێڵسی بکات.