عه‌ربه‌ت... ئاگر لە 10 دۆنم زه‌وی جوتیاران کەوتەوە
K24 – سلێمانی:
کەمێک پێش ئێستا لەنزیک شارۆچکەی عەربەتی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ئاگر لە 10 دۆنم زه‌وی جوتیاران کەوتەوە.
لەمبارەیه‌وه دابان محه‌ممه‌د بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت، هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و گوتی: "10 دۆنمی دەغڵ و دانی جوتیاران سوتاوە و ناشزانن هۆکاری ئاگرەکە چییە، بەڵام توانراوە ئاگره‌كه کۆنتڕۆڵ بکرێ".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئارام عه‌لی گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، نزیکەی 10 دۆنم لە زەوی بە گەنم چێندراوی جوتیاران سوتاوە و ئاگرەکە بە زوویی کۆنتڕۆڵ کراوە.