سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات

K24 - هەولێر:

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شێخ خه‌لیفه‌ بن ته‌حنون بن محه‌ممه‌د ئالنهه‌یان كرد و له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات ) کرا.

ئەمڕۆ (دووشەممە 5/29) سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەممەد ئالنەهیان کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی تایبەتی و بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات ) کرا و جەخت لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆەکاندا کرایەوە.

787
67