گۆڕان سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی دیاركرد

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا دەستی لە كاركێشایەوە، ئەو حزبە ئەندام پەرلەمانێكی دیكەی وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاركرد.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی گۆڕان دوای دەست لەكاركێشانەوەی ھۆشیار عەبدوڵڵا لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا كاوە محەممە پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا وەك سەرۆكی فراكسیۆن دەستبەكاردەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای واژووكردنی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریانداوە لەمەودوا لە بەغدا وەك فراكسیۆنێكی ھاوبەش كاربكەن.