سه‌عدی پیره: له‌پێناو پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان یه‌كگرتوو بن
K24 - هەولێر:
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، به پێویستیشی زانی هه‌مووان له خه‌می پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بن.
سه‌عدی پیره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجیان كورد و قه‌واره‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسه‌كه‌ی بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
گوتیشی، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ دژایه‌تیكردنی كورد و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ناسیۆنالیسته‌كانه، كه دژی كوردن، روونیشیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر كورد به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆی بكات و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به خۆی نیشان نه‌دا، ئایینده و قۆناغێكی ناله‌بار رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
به پێویستیشی زانی له‌باره‌ی پاراستنی چاره‌نووسی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی، هێزه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت هێزه سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كگرتوو بن و به‌یه‌كه‌وه بن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی كورد بپارێزن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
سەرۆک بارزانی سەبارەت بە بانگەوازەکەی، رایگەیاند: پێش ئەم کۆبوونەوەیە داوا لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆبوونەوەیەک بکەن، تا ئەم تەمومژییە نەمێنێت و زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە گەورەکە بکەن.
فازڵ میرانی، به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌كو پارتی په‌یڕه‌وی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، گوتیشی، هه‌ر كات سه‌رۆك بارزانی په‌یام بدات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌نگاوێك بچێته پێش، ئه‌وان دوو هه‌نگاو ده‌چنه پێش.
له‌باره‌ی گرنگی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لێدوانی بۆ كوردستان24 دا و جه‌ختیكرده‌وه، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی گرنگه و جێبه‌جێكردنیشی گرنگه. گوتیشی، په‌یامه‌كه گشتگیر بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بابه‌ته‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو و بۆچوونی خۆیشی له‌باره‌یه‌وه نیشانداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی گرتنه‌به‌ری میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه بن.
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەرسێ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی راگه‌یاند، بۆ کۆبوونەوە لایەنە سیاسییەکان و هەموو ئامادەییەکیان نیشان دت بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و دەستکردن بە دیالۆگی نیشتمانی.
عەتا شێخ لەتیف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، بزوتنەوەی ئیسلامی ئەو پەیامە لەو کاتە هەستیارەدا بە کارێکی زۆر باش وەسف دەکەن.
هەروەها راشیگەیاند، ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی، دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە گڕوتینێک بە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بدرێتەوە.
عەتا شێخ لەتیف، گوتیشی: "مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئەوە بوو، بە نامەیەکی فەرمی وەڵامی دەستپێشخەریەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیمان داوەتەوە و دەستخۆشیشمان لێکردووە و بە کارێکی زۆر باشی دەزانین".