گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی باس لە پێشنیازێکی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی بودجه بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئامانج له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌كان بۆ به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان نییه.
عه‌لی ده‌فاعی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بابه‌تی پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌ستكاری ناكرێت، به‌ڵكوو چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و ماوه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی بۆ بدرێت، گوتیشی "هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك داواكاری گه‌لانی عێراقه و نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی هه‌موو عێراق به دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كان و پارێزگاكان دابه‌ش بكرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی روویداوه، پێشنیازن و له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنازێكی نوێ دراوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی سۆمۆوه ده‌فرۆشێت، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا، گوتیشی، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له توركیا په‌كخرا، به‌غدا سه‌رپه‌رشتی نه‌وته گه‌ڕاوه‌كه ده‌كات.
زیاتریش گوتی، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی هەردوو ماددەی 13 و 14ـی بودجەی فیدراڵی لەسەر دۆسیەی نەوت پێشنیازیکردووە هەماهەنگی بکرێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵی و ئەم پێشنیازەش لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك روویداوه، به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت كه هه‌موو عێراقییه‌كان بگرێته‌وه، گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تیش كراوه و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن.
عه‌لی ده‌فاعی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به گرینگی رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و گوتی، رێككه‌وتنێكی گرینگه و په‌یوه‌ندییه‌كی گرینگ له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، عه‌لی ده‌فاعی ره‌تیكرده‌وه، ده‌ستی ده‌ره‌كی له تێكدانی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌بێت، به‌ڵكو گوتی، ئه‌و رێككه‌وتننانه هه‌ندێك جار ره‌چاوی دۆخی عێراق ناكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان روون نین، ته‌نانه‌ت بۆ په‌رله‌مانتارانیش ناڕوونه، بۆیه ئه‌ركی په‌رله‌مانتارانه نیگه‌رانی گه‌لانی عێراق له‌باره‌ی داهات و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت و به ئه‌ركی خۆی بزانێت، گوتیشی، ئه‌وه مافه و دژی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی نوێنه‌رانی گه‌له بۆ ئه‌وه‌ی پێداگری له ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه ده‌ستوورییه و بۆ عێراق ده‌ستكه‌وته و ده‌بێت چاره‌سه‌رییه‌كان به گفتوگۆ و دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بێت و ئه‌مه ده‌ستووره و چاره‌سه‌ر نزیكه ئه‌وه‌ی پێشنیاز كراوه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی كردووه.
عه‌لی ده‌فاعی، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له سه‌رخستنی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی و به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكریت، گوتیشی، هاووڵاتی متمانه‌ی به‌رانبه‌ر به حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنی سودانی سه‌ركه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه.