فەرەنسا 3 كەس بەتۆمەتی ھێرشەكەی نیسی دەستگیر دەكات
K24 - ھەولێر
پۆلیسی فەرەنسا 3 کەسی بە گومانی پەیوەندیان بە هێرشەکەی شاری نیسی دەستگیر کرد.
دوای ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین، پۆلیسی فەرەنسا 3 کەسی بە گومانی پەیوەندیان بە هێرشەکەی شاری نیسی دەستگیر کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاییەکی دیکە لەبارەی دەستگیر کراوەکان ئاشکرا بکرێت.
شه‌وی 14 له‌سه‌ری 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به مه‌به‌ستی ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ره‌نسا (باستیل)، له‌و شاره كه‌ناراوییه‌ی فه‌ره‌نسا كۆببوونه‌وه، بوهیلال به بارهه‌ڵگرێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ریان و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 84 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوێنێش ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش، بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌رێمی نیسی فه‌ره‌نسا، یه‌كێك بووه له "سه‌ربازانی رێكخراوه‌كه" و ئه‌نجامدانی هێرشه خوێناوییه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه.