بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەر و کونسوڵی وڵاتان لە کۆبوونەوەدایە

K24 - هەولێر:

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان گۆڕانکارییەکانی نێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە شاری هەولێر لەگەڵ کونسوڵ و نووسینگە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە کۆبوونەوەدایە.

.

هەروەها هەر یەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.

.

ئاماژە بەوەشدرا، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی ماددەکانی 13 و 14ی تایبەیت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و هەروەها گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی شایستە داراییەکان.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و 36 کونسوڵخانە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدا کە لە هەرێمی کوردستان 40 کونسوڵ و نوێنەرایەتی و نووسینگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەن.

،