رووحانی: خەڵكی كرماشان پارێزەری رۆژئاوای ئێرانن

سەرۆك كۆماری ئێران بە سەردانێك گەیشتە پارێزگای كرماشان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/790ddac8-b5eb-4156-a504-03ebe1147104/sharsnurikrmashan.ism/manifest

K24 - ھەولێر

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانیدا بۆ پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە مەراسیمی پێشوازلێکردنی، گوتی، بۆمان دەركەوتووە خەڵكی كرماشان پارێزەری سەرەكی ناوچەكانی رۆژئاوای ئێرانن.

بەیانی ئەمڕۆ حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە یاریگای ئەو شارە لە بەردەم خەڵكی رایگەیاند، پارێزگای كرماشان شوێنی پاراستنی سنوورەكانی رۆژئاوای ئێرانە، بەڵام تاكوو ئێستا حكوومەتەكان ئاورێكی جیدیان لە ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەی نەداوەتەوە.