"فلۆرێنتینۆ پێرێز شوێنگره‌وه‌ی بێنزێمای ئاماده كردووه"

ریال مەدرید داوا لە بێنزێما دەکات هەرچی زووە بڕیاری کۆتایی بدات لە مانەوە یان رۆیشتن لە یانەکەیان، فلۆرێنتینۆ پێرێز له ئێستاوه شوێنگره‌وه‌ی بۆ ئاماده كردووه.
تۆماس گۆنزالێس رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کارگێری ریال مەدرید داوای لە کەریم بێنزێمای هێرشبەری یانەکەیان کردووە بە زووترین کات بڕیار لەسەر داهاتووی بدات، چونکە پێیانوایه ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات کاتێکی زۆریان پێویست دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە بگەنە رێککەوتن و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
پێگه‌ی رێلیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز حه‌ز ده‌كات كه‌ریم بێنزێما بڕوات، ته‌نانه‌ت كارلۆ ئانچیلۆتیش پێیوایه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، بێنزێما ناتوانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌گه‌ڵ هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهام گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كه‌ریم بێنزێما بگرێته‌وه.
بێنزێما تاکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بەڵام ئەگەر ئێستا بڕوات دەتوانێت بە سەربەستی یانەکە جێبهێڵێت، چونکە ریال مەدرید 28 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ئەم یاریزانەی بۆ دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرای کردووە بێنزێما لە سعوودیە ئۆفەرێکی گرانبەهای بۆ دوو ساڵ پێگەیشتووە، به ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌م هاوینه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009ـه‌وه له ریال مه‌درید یاریی ده‌كات، له ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه 647 گۆڵی بۆ یانه‌ی شایانه‌كان كردووه، 353 گۆڵ و 165 ئاسیستی كردووه، 5 چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتێكی تۆپی زێرینیشی به‌ده‌ستهێناوه.
