چیایی ته‌یموور: چه‌ند لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵده‌ده‌ن گرفت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی دروست بكه‌ن
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵده‌ده‌ن گرفت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی دروست بكه‌ن.
چیایی ته‌یموور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و قبوڵی ناكه‌ین.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، چه‌ند لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵده‌ده‌ن گرفت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی دروست بكه‌ن و نه‌هێڵن سه‌ركه‌وتووبێت.
دوای پەسەندکردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ــی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی کارنامەی کابینەکەی سوودانی و رێککەوتنی واژووکراوی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە، پێش چەند رۆژێک لەکۆتایی هاتنی گفتوگۆکان و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەکە پێشنیازی گۆرانکاری لەو دوو ماددەیەدا پێشکەش دەکەن کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە (27ـی ئایاری 2023) ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.