بۆسكێتس 3 جێگره‌وه‌ی خۆی له بارسێلۆنا هه‌ڵبژارد
سێرخیۆ بۆسكێتس كاپتنی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنای دا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مۆندۆ دیپۆرتیۆ باسی جێگره‌وه‌كانی خۆی كرد، ئه‌م یاریزانه كه دوایین یاری له كامپ نوو به‌رامبه‌ر به مایۆركا ئه‌نجام دا، له رێوڕه‌سمێكێ پڕشكۆدا ماڵئاوایی له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد، بۆسكێتس رایگه‌یاند بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی پێویستی به یاریزانی ده‌ره‌وه نییه، هه‌ر له نێوخۆی‌دا ده‌توانێت شوێنی پڕبكاته‌وه.
له‌باره‌ی یاریزانه به‌ربژێره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی، پرسیاری كیمیچ یاریزانی بایرن میونشن له بۆسكێتس كرا، له‌مباره‌یه‌وه یاریزانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه راگه‌یاند ئه‌و یاریزانه جیاوازه، له‌مباره‌یه‌وه بۆسكێس ده‌ڵێت: كیمیچ كه‌مێك جیاوازه، یاریزانێكی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیایه، مه‌رجیش نییه ئیمه ته‌نیا به دوای یاریزانێكدا بگه‌ڕێین DNAته‌واو بارسێلۆنایی بێت. پێویسته به‌دوای یاریزانێكدا بگه‌ڕێی كه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌بێت، یاریزانێك بۆ یاری گه‌وره، به‌ڵام ئێمه له بارسێلۆنا بێ یاریزان نین. ئێمه نیكۆمان هه‌یه كه ده‌توانێت ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، ئه‌و داهاتوویه‌كی باشی هه‌یه، پێویسته رۆیشتنی من بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه لاوه‌كان بیقۆزنه‌وه و متمانه‌یان پێ بكرێت، له رووی داراییشه‌وه خه‌رجی كه‌متره، بۆیه باشتروایه بارسێلۆنا هه‌ر له‌نێوخۆ شوێنی من پڕبكاته‌وه، چونكه ئه‌و یارییانانه باشتر له یاریكردن بۆ بارسێلۆنا تێده‌گه‌ن، ئێمه چه‌ند یاریزانی باشمان له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا هه‌یه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین گرنگیان پێ بدرێت.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بۆسكێتس سه‌رسامی خۆی به زوبێمندی ناوه‌راستكاری ریال سوسیداد ده‌ربڕی، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ زوبێمندی په‌یدا كرد، به‌ڵام وه‌كو پێویست شاره‌زای نه‌بووم، زیاتر له پێكهاته‌ی ئیسپانیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ له نزیكه‌وه سه‌رنجم دایه، پێموایه بۆ شوێنه‌كه‌ی من زۆر گونجاوه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانن هاوكاری باشی یانه بكات، به‌ڵام گرینگه ئه‌و یاریزانه به‌هێزتر و توندتر رووبه‌ڕووی هێرشبه‌رانی به‌رامبه‌ر بێته‌وه و لایه‌نی به‌رگری به‌هێزتر بكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دی یۆنگ ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی تۆ بێت؟
بۆسكێتس له وه‌ڵامدا گوتی: ئه‌و ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو یاری بكات، به ئاسانی تێكه‌ڵ به یاری ده‌بێت، به ئاسووده‌یی هه‌ل بۆ یاریزانانی دیكه ده‌ڕه‌خسێنێت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باشه و به‌ره‌و پێشه‌وه یاری ده‌كات، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه و هێرشكردنه‌وه‌یه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و له كۆتاییدا ده‌بێت راهێنه‌ر بڕیار بدات.
ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د شه‌هدی