سوودانی پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 – هەولێر:
به بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا، سوودانی پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی ئایاری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆككۆمار، پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد و هیواشیخواست قۆناغی داهاتوو، قۆناغی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌ردۆغان سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی كاركردنی هاوبه‌ش له‌پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خێری بۆ هه‌ردوو گه‌لی دۆست هه‌بێت.
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هیچ یەکێک کە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەرانی وڵاتەکەیان بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمیسیۆن لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان لە هاوپەیمانی کۆمار، 49.52%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رکابەرە سەرەکییەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە هاوەپەیمانی میللـەت 44.88%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و سینان ئۆغانیش لە هاوپەیمانی ئاتا، 5.17%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش لە گەڕی یەکەم کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 86.98%، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، 27 ملیۆن و 133 هەزار 837 دەنگی بەدەستهێناوە، کەمال کڵچدارئۆغڵوش 24 ملیۆن و 594 هەزار و 932 دەنگی بەدەستهێناوە، دەنگەکانی سینان ئۆغانیش بریتییە لە دوو ملیۆن 831 هەزار و 208 دەنگ.