شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات
K24 – هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەى شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، سبه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ژووره بازرگانییه‌كان، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌ردانه‌كه بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
شانده‌كه لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی ئازەربایجانى رۆژئاوا (ئورمیە)، کرماشان و سنە، تاووتوێی بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنى جوڵە بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه).