محەممەدی حاجی مەحموود: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ناشەرعین

K24 – هەولێر:
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیان، دادگای فیدراڵی دادگایەکی سیاسی عەرەبی شۆڤێنیيە و سەرلەبەری بڕیارەکانی ناشەرعین.
ئەمڕۆ سێشەممە (30ـی ئایاری 2023)، محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەژێر ناونیشانی "دادگای فیدراڵی ئەجێندای سەرانی ناوچەی سەوز جێبەجێدەکات" ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ بۆ جارێکی‌تر و لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراودا، دادگای فیدراڵی ھەروەک گشت بڕیارە نادادپەروەرانەکانی کە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپاندویەتی، بڕیاریداوە، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەستووری نییە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو دادگایە و سەرلەبەری بڕیارەکانی ناشەرعین، لە پێشتردا چەندین جار ئاماژەمانداوە کە ئەوە دادگایەکی سیاسی عەرەبی شۆڤێنییە، لەھەمانکاتدا لە قۆناغی ئیدارەی کاتی دەوڵەتی عێراق و لەسەردەمی برێمەر و لە بارودۆخێکی نائارامی کتوپریدا پێکھێنرا".
لە بارەی پێکهاتەی دادگاکەش نووسیویەتی، "کاتێک کە دەستووری هەمیشەیی بۆ عێراق دارێژرا بە یاسای ژمارە 30 ساڵی 2005 و بەپێی ماددەی 93 لە دەستووری هەمیشەی عێراقدا، هیچ گۆرانکارییەک لە پێکھاتە و ھەیکەلی ئیداری ئەو دادگایەدا نەکرا، ھەروەھا دۆخی سیاسی عێراق وەک دەوڵەتێکی فیدراڵ لەبەرچاو نەگیرا. ئەندامانی ئەو دادگایە، لە لایەن لایەنەسیاسییەکان و بەپێی سیستمی پشک پشکێنەی حزبی دانراون، واتە دوور لە بنەماکانی لێهاتوویی، دەستپاکی و پیشەیی کە ئەو خەسڵەتانە بەشێکن لە تایبەتمەندی دادوەرەکان لە هەموو کات و شوێنێکدا".
محەممەدی حاجی مەحموود، دووپاتیکردووەتەوە، "ئەو دادگایە زۆر بە سیاسی کراوە و هەمیشە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لەسود و بەرژەوەندی ئەوانە یەکلایی دەکاتەوە کە کۆنترۆڵی کاروبارەکانی ناوچەی سەوزیان کردووە. بۆیە لە پرسی چەواشەکاری و ناشەرعی بوون و نادەستوری بوونی ئەو دادگایەدا پێویستی بە خوێندنەوەی قوڵ نییە و راستییەکان لەپێشچاون".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە، بڕیارەکە پێشێلکارییە و بە لارێ بردنی یاسا دەستوورییەکانە بە ئاراستەیەکی سیاسی دژ بە هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان و بە پێویستی دەزانێت، "دادگای باڵای کوردستان و شورای دادوەریی کوردستان بابەتە یاساییەکان یەکلا بکەنەوە و لایەنە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان نابێت بچێتە ژێر بریارەکانی دادگایەکی بە سیاسی کراوی عەرەبی نا دەستووری لە بەغدا".
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی ئایاری 2023) له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م به نایاسایی بڕیاری له‌سه‌ردراوه و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، به بڕیاری پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 11ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراوی ساڵی 2005، له ده‌ستووری عێراق، ته‌مه‌نی هه‌ر خولێكی په‌رله‌مانی كوردستان نابێت له 4 ساڵ زیاتر بێت و له یه‌كه‌م دانیشتنی ساڵی یه‌كه‌می هه‌ر خولێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا دوایین دانیشتنی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نی، بۆیه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵی پێنجه‌م ناده‌ستوورییه و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش كه دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسادانان لێیه‌وه ده‌ركراون، به پووچه‌ڵكراو داده‌نرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌رچه‌ند په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی داوه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له مانگی 11ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك لایه‌نی كوردستان هه‌ن، نایانه‌وێت پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
لە کۆبوونەوەی 9/10/2022، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی (درێژکردنەوەی تەمەنی) بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، بەمەش خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.
پێشتر چوار جار دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووریی بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، دانیشتنه‌كانی دواخستووە.