توركیا 42 فەرماندەی سوپا دەستگیر دەكات

سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەكانی ناوچەی سووری باكووری كوردستان لە نێو دەستگیركراوەكاندایە

K24 - ھەولێر

دوای شكستی كودەتا سەربازییەكەی توركیا، بە تۆمەتی پەیوەندیبوونیان بەو رووداوە حكوومەتی توركیا 42 فەرماندەی سوپا دەستگیركران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی كودەتا سەربازییە سەرنەکەوتووەکەی شەوی 15ی ئەم مانگە لە تورکیا، پۆلیسی توركیا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفرەوانی دەستپێكردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر سەرباز و ئەفسەر دەستگیركراون لە نێویاندا 42 فەرماندەی سوپا ھەن و فەرماندەی سەربازی دووەم ئادەم ھدوتی لە نێویاندایە، كە پێشتر لە ناوچەی جزیرێ و ناوچەی سووری باكووری كوردستان دژی یەپەسە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكانی كردووە، لەبەر ئەوەش لە میدیاكانی توركیا ستایشی رۆڵی كرابوو.