وەزیری بەرگری عێراق لە کەرکووكە

K24 - کەرکووک

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سابت محەممەد سەعید وەزیری بەرگری عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بارەگای لیوای 44ی فیرقەی 11 پیادەی سوپای عێراق لە گوندی غەیدەی باشووری کەرکووک.

بڕیارە وەزیری بەرگری عێراق لە بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆببێتەوە.

سەردانەکەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ کەرکووک بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی شارەکەیە، بەتایبەتی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، ئۆپەرایسۆنێکی فراوان لە دژی پاشماوەی چەکدارانی داعش لەسنووری کەرکووک و خوورماتوو دەستیپێکرد.

.