ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر لە هاووڵاتییەکی داوە و کردوویەتی بە دوو لەتەوە

دیمەنێکی دوای رووداوەکە - وێنە: ئازەر فارووق/ کوردستان24
دیمەنێکی دوای رووداوەکە - وێنە: ئازەر فارووق/ کوردستان24

K24 - هەولێر:

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە شەقامێکی خێرای هەولێر لە هاووڵاتییەکی خەڵکی سووریای داوە و کردوویەتی بە دوو لەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو هاووڵاتییەی بەهۆی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، ناوی کامیل ئیسماعیلە (لەدایکبووی 1979)ـە و خەڵکی سووریایە.

رووداوەکە لە شەقامی 150 مەتری هەولێر روویداوە و وەک پێشبینی دەکرێت، ئۆتۆمبێلێکی قەبارە گەورە لەو هاووڵاتییەی داوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە، کامیل ئیسماعیل کرێکاری یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بووە و لە نزیک شوێنی رووداوەکە کاری کردووە.

تیمەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.