گۆڤه‌ند شێروانی: گۆڕانكاری له بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه پێشێلكردنی مادده‌ی 62ـی ده‌ستووره
K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، گۆڕینی هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، پێشێلكردنی بڕگه‌ی دووی مادده‌ی 62ـی ده‌ستووری عێراقییه تایبه‌ت به یاسای بوجه، كه تێدا هاتووه، په‌رله‌مان ته‌نیا بۆی هه‌یه به‌شه‌كان و سێكته‌ره‌كان له‌ناو بودجه‌دا بگوازێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام بۆی نییه هیچ بڕگه‌یه‌ك زیاد بكات.
د. گۆڤه‌ند شێروانی، پسپۆڕی ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كراوه، به روونی پێشێلكردنی بڕگه‌ی دووی مادده‌ی 62ـی ده‌ستووری فیدڕاڵییه تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتی، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی له‌باره‌ی بودجه‌وه دیاریكردووه و به‌پێی ئه‌و مادده‌یه، په‌رله‌مان بۆی نییه هیچ بڕگه‌یه‌ك له پڕۆژه‌یاسای بودجه زیاد بكات، به‌ڵام ده‌توانێت كه‌می بكات یان به‌شه‌كان و سێكته‌ره جیاوازه‌كان بگوازێته‌وه و پاش و پێشیان پێ بكات.
روونیشكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری زیادكردنی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك، ده‌بێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بگه‌ڕێته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14 كراوه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ حكومه‌ت و داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ و جیاوازه له داڕشتنه‌كه‌ی حكومه‌ت. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی روویداوه، ئامانج و پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه بووه.
د. گۆڤه‌ند شێروانی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كابینه‌ی سوودانی له‌وه‌ته‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، هه‌نگاوی ئه‌رێنی گرتووه‌ته‌به‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رێنی بووه، بۆیه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك ده‌یانه‌وێ له كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ئه‌و كابینه‌یه بده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له نیسانی ئه‌مساڵ، كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
رۆژی (25ـی ئایاری 2023)، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لەبارەی گفتوگۆکردن و ئامادەکردنی کۆتا رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەناو هۆڵی ئەنجوومەندا، بە چەند گۆڕانکارییەکەوە هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد کە تایبەتن بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی، پێشنیازێکی نوێ دەبەنە کۆبوونەوەکە و هەوڵی خستنە دەنگدانی دەکەن، نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکە دەکشێنەوە و چەند نوێنەرێکی سوننەش دەنگ بەو پێشنیازانە نادەن.
لەلایەن خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 دووپاتیکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو پێشنیازانە نوێ بوون و بواری ئەوەش نەدرا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت کە دەقی پێشنیازەکانیش پێچەوانەی ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدان مەترسی بۆ سەر بودجە و مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات، ئەوان لە کۆبوونەوەکە پاشەکشەیان کردووە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، ئیخلاس دلێمی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق زانیاری نوێی له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه و مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان بۆ کوردستان24 ئاشكراکرد و رایگەیاند، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و عه‌سائیب پێشنیازه‌كانیان كردووه و له كاتێكدا رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌رنه‌كراوه لەلایەن لیژنەکەوە بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان.
زیاتر گوتی، "رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 9ـی شەو کۆبووینەوە و رێککەوتین، کە ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت و دوابخرێن، بەڵام کە چووینە هۆڵی کۆبوونەوە بینیمان ماددەکان دەستکاریان کراوە و لەلایەن یەکێتی و عەسائیب ئەهلی حەق پێشکەشکراوه، ئێمە بەم گۆڕانکارییە شۆک بووین، نوێنەری یەکێتیش گوتی ئەمە پێشنیازی ئێمەیە و خوێندیانەوە، ئێمە رەخنەمان لە شێوازی پێشکەشکردنەكه گرت بەوەی كه رێککەوتنی پێشوەختەی لەسەر نییە و دەبوایە کۆپییەکیشی لەبەردەستی لیژنەی دارایی هەبوایە، کە هیچ یەكێکیان نەبوون".
رۆژی هەینی (26ـی ئایاری 2023)، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێکەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، "بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە".
هاوکات رۆژی هەینی (26ـی ئایاری 2023)، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمان رەزامەند نەبووم، هەربۆیە کۆبوونەوەکە بەڕێوەناچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
رۆژی (13ـی ئادار/مارسی 2023)، ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد، کە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژەبەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
درەنگانی شەوی چوارشەممە (5ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد.
هەروەها بە ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار دانیشتنی ژمارە (20)ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی لە درەنگانی شەوی یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد بەڵام دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی، دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ رۆژی دواتر و درەنگانی شەوی دووشەممە کۆتاییهات.
لە (4ـی نیسانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4ـی نیسانی 2023) هاوشانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، کە نەخشەرێگای چارەسەربوو بۆ ناکۆکییە یاسایی و سیاسییەکانی نۆ ساڵی رابردوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.