پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31ـی ئایاری 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، د. بێوار خنسی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا."

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم بۆنە خەمگینەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە (31ـی ئایاری 2023)، د. بێوار خنسی، شارەزای جیۆلۆجی و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، کە یەکێک بوو لە شارەزا و توێژەرە دیارەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی نەوت و جیۆلۆجی.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا. بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/31