یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی عێراقی له كێبڕكێ دان

نوح ده‌روێش، یاریزانێكی به ڕه‌سه‌ن عێراقییه، له سه‌روبه‌ندی رووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسێن خانه‌واده‌كه‌ی عێراقیان جێهێشت و ڕوویان كرده ئه‌ورووپا و له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه، ئێستا چاوی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره.
نوح ده‌روێش له مانگی ئه‌یلولی 2006 له شاری فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا له دایكبووه و ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی فرایبۆرگ ده‌كات و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانه.
نوح وه‌كو یاریزانێكی مایسترۆ له هێڵی ناوه‌راست ده‌رده‌كه‌وێت و له دوایین 5 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا 2 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا.
ئه‌و یاریزانه عێراقییه له بۆندزلیگای خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان له كۆی 8 یاری، 5 گۆڵ و 3 ئاسیستی بۆ فرایبۆرگ كردووه و ئێستا له لایه‌ن یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا داوا كراوه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا و بیڵدی ئه‌ڵمانیا، شه‌ش یانه‌ی دیاریی ئه‌ورووپا به فه‌رمی ئۆفه‌رییان پێشكه‌شی یانه‌ی فرایبۆرگ كردووه، یانه‌كان پێكهاتوون له پاریس سانجێرمان، ئا‌یاكس، بایرن میونشن، ئارسێناڵ، چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی.
سه‌رچاوه‌كان نووسیویانه: میكێل ئارتێتا و پێپ گواردیۆلا له هه‌مووان زیاتر سه‌رسامن به نوح ده‌روێش، داوایان كردووه به زووترین كات ئه‌و یاریزانه عێراقییه بگوازنه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه گواردیۆلا پێیوایه نوح هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كیڤن دی برۆینی تێدایه و ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بۆ داهاتووی مان سیتی.
