محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود: به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كورد ره‌تده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێموایه رێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بوونی نییه، ئه‌وان رۆڵه‌كانیان دژی كورد دابه‌شكردووه.
محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت، به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كورد ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت: "له ناوچه دابڕاوه‌كان ناهێڵن كورد گه‌نمه‌كانیان بدروونه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوو سێ ملیۆن تۆن گه‌نمی تێدایه و چه‌ند سه‌د هه‌زار تۆنێكیان بۆ دیاریكردووه تا بیفرۆشێته‌وه سایلۆكان، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌روبوومی جوتیاران ده‌چێته خواروو و ناوه‌راستی عێراق، ته‌نیا رێگری له به‌روبوومی كورد ده‌كرێت".
گوتیشی: "به‌غدا كورد له عێراق ده‌رده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ین واز له‌وان ناهێنین".
دوێنێ سێشەممە (30ـی ئایاری 2023)، محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەژێر ناونیشانی "دادگای فیدراڵی ئەجێندای سەرانی ناوچەی سەوز جێبەجێدەکات" ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ جارێکی‌تر و لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراودا، دادگای فیدراڵی ھەروەک گشت بڕیارە نادادپەروەرانەکانی کە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپاندویەتی، بڕیاریداوە، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەستووری نییە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو دادگایە و سەرلەبەری بڕیارەکانی ناشەرعین، لە پێشتردا چەندین جار ئاماژەمانداوە کە ئەوە دادگایەکی سیاسی عەرەبی شۆڤێنییە، لەھەمانکاتدا لە قۆناغی ئیدارەی کاتی دەوڵەتی عێراق و لەسەردەمی برێمەر و لە بارودۆخێکی نائارامی کتوپریدا پێکھێنرا".
دوای پەسەندکردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ــی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی کارنامەی کابینەکەی سوودانی و رێککەوتنی واژووکراوی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە، پێش چەند رۆژێک لەکۆتایی هاتنی گفتوگۆکان و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەکە پێشنیازی گۆرانکاری لەو دوو ماددەیەدا پێشکەش دەکەن کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە (27ـی ئایاری 2023) ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.