حەماسەتی خەڵەتێنەر و نرخی مەندوب

Kurd24

دەرچوواندنی هەر بڕیارێک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بەشێکی سەرەکی پەیوەندی بە زاڵبوونی گوتاری وەلائیەکان و حەوزە و دەسەڵاتی جەبریی حەشدی شەعبیەوە هەیە، بۆ دوو مەبەست؛ لاوازکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان لە پێناو دروستنەبوونی قەوارەی سوننی ناوەڕاست.

مەندوبی عەرەبی بەپشتیوانی و سەپۆرتی ئەو مەتبەخە گەرمە کاردەکات و ئامانجی دورو نزیکی ئایدۆلۆژیی پڕاگماتیکیانەی هەیە بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی سەردەست و بەڕەسمی ناساندنی مەرجەعیەتی نەجەف وەک قوتبێکی دینی گەورە هاوشانی ئەزهەرو قوم. بەشێک لە مەندوبی کوردیی کە ئامانجی نییە، خەریکی ڕوخاندن و سوککردنی یەکترو تێکشکاندنی دام و دەزگاکانی هەرێمن و وادیارە دەیانەوێت بەژێردەستەیی بمێننەوەو نرخی خۆیان بەرزبکەنەوە لای شیعەکان، چۆن؟

کاتێک بۆشایی یاسایی و دەستوریی و فەوزاو بەهەدەردان و دزی سەدەو بەتاڵانبردن و سەفەقاتی گەورەی ئابوری هەیە لە عێراق بێگومان دەبێ هەموو ئەو فەوزاو کارە نایاساییانە بەیاسایی بکرێت لە رێگەی دوو ئاکت و ئەکتەرەوە یەکەمیان قەزاو دادوەرو دوەمیان پەرلەمان و مەندوب!

کاتێک بۆشایی یاسایی و دەستوریی و فەوزاو بەهەدەردان و دزی سەدەو بەتاڵانبردن و سەفەقاتی گەورەی ئابوری هەیە لە عێراق بێگومان دەبێ هەموو ئەو فەوزاو کارە نایاساییانە بەیاسایی بکرێت لە رێگەی دوو ئاکت و ئەکتەرەوە یەکەمیان قەزاو دادوەرو دوەمیان پەرلەمان و مەندوب! بۆیە نرخی مەندوبی عێراقی بەرز بۆتەوەو کڕین و سەودای پێوەدەکرێ وەک پۆستە سیادیەکان، وەک بازاڕی کۆیلە فرۆشانی سەردەمی ڕۆمانیە کۆنەکان و سپارتاکۆسی لێهاتوە، “سوق الرقيق” سوڵتان دێت نرخیان ئەداتێ بۆ پایەکانی خۆی، بەتایبەتی ئەوانەی دژی خواستەکانی کوردستان وەستاون و دنەی ئەو درزو کەلەبەرانە ئەدەن بە گوتاری پۆپۆلیزم و حەماسیانەو داخڵی ئەو بازاڕە بوون ئیتر ڕۆژ ڕۆژی خۆیانە بەڵام ئایندە ئایندەی ئەوان نییە چونکە کورد خاوەنی دۆزو شوناسی برین و کارەساتە.

بەشێکی زۆر لە مەندوبە کوردیيەکان نازانن بۆ لە بەغدادن و ئەجێنداکەیان چییە و بۆ کەوتوونەتە ئەو بازاڕە دژی خواست و دۆزی کورد بەرامبەر زۆرینەی حوکمڕان.

بەشێکی زۆر لە مەندوبە کوردیيەکان نازانن بۆ لە بەغدادن و ئەجێنداکەیان چییە و بۆ کەوتوونەتە ئەو بازاڕە دژی خواست و دۆزی کورد بەرامبەر زۆرینەی حوکمڕان، مەندوبی مەزهەبی و ئایدۆلۆژیی دەزانن ئیتاعەی کێ دەکەن و چ ئەرکانێکی مەزهەبی بەجێ دەهێنن و چۆن تانە و سکاڵای یاسایی بەرزدەکەنەوە و تێدەکۆشن بۆ ئەو ڕووگەیە، ئەو زانینە هۆشیارییە بۆ گەلی خۆیان و ئیگۆکەیان کوشتوە بەخاتری نەتەوەو مەزهەبەکەیان، مەندوبی کوردی ئیگۆکەی ناخی زیندووکردۆتەوە بۆ کوشتنی خۆی و نازانێ بۆ هاتووە، ماددە دەستوورییەکان کە بۆ پاراستنی زمان و خاک و شکۆی کوردی نوسراوە بیرچۆتەوەو نەیخوێندۆتەوەو بەیانیان چاوەڕوانی رێنمایی گرووپی واتسئاپەکەیەتی بزانێ چی بۆ هاتووە و ئاوا بەناوکەوتوون، بە گۆترەکاری و حەزی شەخسی و حەماسەتی وەهمی کاردەکەن و درێژە بە ڕق و ململانێکان ئەدەن، ئەوە بێ پڕۆژەیی و بێ ڕوئیایی و خەرابات و گەیشتنە بە گوتارێکی کاولبووی سەخت و تاقەتبەر بۆ بەدەستهێنانی دەنگ.

لەم عێراقە مەزهەبییە خۆ سەدان پڕۆژەو هەنگاوی نادەستووری هەیە و نەبۆتە مشتومڕوو راڤەی یاسایی و تانە، لەو سەدانە یەکێکیان قەدەغەی دروستکردنی کەتیبەی چەکدارو میلیشیای نایاساییە لەدەرەوەی چوارچێوەی هێزەکانی دەوڵەت و پێچەوانەی دەستوورە.

دادگای فیدڕاڵی

بڕوانن پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی زیاتر لە یەک ساڵ دواکەوت 10/10/2021 تاوەکو 27/10/2022، خۆ ئەوکات دادگای فیدراڵی هەبوو، هیچ مەندوبێک نەیوێرا بڵێ نادەستوورییە و حکومەت چۆن واپێک دێت، کەچی ئێستا باسی نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان دەکەن، دەی لەم عێراقە مەزهەبییە خۆ سەدان پڕۆژەو هەنگاوی نادەستووری هەیە و نەبۆتە مشتومڕوو راڤەی یاسایی و تانە، لەو سەدانە یەکێکیان قەدەغەی دروستکردنی کەتیبەی چەکدارو میلیشیای نایاساییە لەدەرەوەی چوارچێوەی هێزەکانی دەوڵەت و پێچەوانەی دەستوورە، ماددەی 9 / بڕگەی «ب» يحظر تكوين ميليشيات عسكرية خارج إطار القوات المسلحة. ئەمە جگە لەو هەموو پاڵاوگە نایاساییەنەی نەوت کە میلیشیاکانی حەشد بەڕێوەی دەبەن و ئەویش لەدەرەوەی بنەما دەستوریيەکانە.

لە بنەڕەتدا ئەوان بەتۆپزی پەڕلەمان و دەزگاکانی هەرێم بە نادەستووری دەزانن پەیوەندی نیە بە دواخستنی هەڵبژاردنەوە، ئایا دەستکاریکردنی مادەو بڕگەکانی بودجەو موازەنەو قوتی فەرمانبەران دەستوریی بوو؟ ئەوکاتەی حکومەت و پەڕلەمانی عێراق پەکی کەوت، بە بەکردەنی نەک تەفسیری قانونی، عێراق لەناو  بۆشایی دەستووریدا بوو بە پەڕلەمان و بەدادگای باڵای فیدڕاڵیشەوە چونکە هیچ دامەزراوەیەکی شەرعیی نەمابوو، کەچی هیچ مەندوبێکی ئەو بازاڕو سوقی ڕەقیقە قسەیەکیان نەکرد بۆ دۆخی لێکترازانی ئەو یاسا مەدەنی و دیموکراسیانە. عێراق لە غيابی حکومەتدا دابەشکرابوو بەسەر پێنج سەرۆکایەتیدا،کۆمار و وەزیران و پەڕلەمان وحەشدو دادگای فیدڕاڵی و هیچ مەندوبێکیش قسەیەکی نەکرد.

عەقیدەی ئایدۆلۆژیی شیعیی نەگۆڕ بۆ مەندوبەکانی شیعە بریتیە لە، ثوابت نظام المرجعية، لەگەڵ بڕواو عەقیدەو سووربوون و ئینتیما، دەبێ بەو پرەنسیپانە کاربکرێت و نەیاری سیاسی خۆیان و کوردی پێ بخەنە دەرەوەی مێژوو، باشە هاوتابوون و گونجانی بنەما حوکمرانییەکان لەگەڵ مەرجەعیەت و ویلایەتی فەقیەی عەمامەبەسەر، کوێی دەستورییە؟

راستیەکەی ئیشی مەندوب، سەماو نمایش نییە، یاسادانان و چاودێری وردو پاشان رێزگرتنە لە ئەخلاقی متمانەی دەنگدەر و سەنگەرگرتنە بۆ مافی نیشتمانە داگیرکراوەکەت بەرەو ئیرادەسازی و گەیشتن بە ئامانجی باڵا نەک بێ ئومێدکردنیان.

راستیەکەی ئیشی مەندوب، سەماو نمایش نییە، یاسادانان و چاودێری وردو پاشان رێزگرتنە لە ئەخلاقی متمانەی دەنگدەر و سەنگەرگرتنە بۆ مافی نیشتمانە داگیرکراوەکەت بەرەو ئیرادەسازی و گەیشتن بە ئامانجی باڵا نەک بێ ئومێدکردنیان، هەروەها ڕێگرتن لە فێڵی دەستوریی دژی گەلەکەت و پارێزەری ڕووخان و شکست، بەر بگریت لە کەوتنی گفتوگۆی عەقڵانی و یاسا مەدەنیەکان و نەیکەیتە قوربانی بۆ یاساکانی قەبیلەو مەرجەعی دینی و حیزب، کە بە تۆپزیی ئەو خەون و هەنگاوە لە مەترسیدایە لای مەندوبی کوردیی.

پەرچەکردارو حەماسەتێکی خەڵەتێنەر هەیە بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە چەورایی نەوت و بەرژەوەندیی حیزبی، تەواوی ئەوانە کاردانەوەن بەرامبەر دەسەڵاتەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی و لێدان لێی.

حەماسەتێکی خەڵەتێنەر

پەرچەکردارو حەماسەتێکی خەڵەتێنەر هەیە بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە چەورایی نەوت و بەرژەوەندیی حیزبی، تەواوی ئەوانە کاردانەوەن بەرامبەر دەسەڵاتەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی و لێدان لێی، کە بەپێی بنەما دەستووریەکان لە 2005 و خودی دادگای فیدراڵی نابێت دەستکاریی و هەمواریی دەسەڵاتەکانی ستاتۆی هەرێم بکرێت. هەرکات ئەو نیەتە شۆڤێنیستییەش هاتە ئارا، سێ پارێزگای هەرێم بۆیان هەیە تەعنی بکەن و دژی ئەو بریارە بوەستنەوە، بەشەکەی دیکە شوێنپێکەوتنی ژاوەژاوی سیاسی و تائیفی و مەزهەبییە کە دەوڵەتی مەزهەبی دروستی کردوە بۆ برسیکردن و نابوتکردنی کورد، کە ناشیرینترین جوڵەی ئەم تایپەی دەوڵەتی مۆدێرنی عێراقەو هەندێک مەندوبی کوردی شاگەشکە بوون پێی.