تەندروستی جیهانی: له هه‌ر چوار چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی جگه‌ره کێشانەوه گیان له‌ده‌ست ده‌دا
K24 - هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ر خوله‌كێك 15 كه‌س به‌هۆی تووتنه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و 10 ملیۆن كه‌سیس جگه‌ره داده‌گیرسێنن، هاوكات رێكخراوه‌كه له‌پێناو به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراك، داوا له جووتیاران ده‌كات له بری تووتن، رووه‌كی دیكه بچێنن، كه بۆ به‌كارهێنان شیاو بێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی ئایاری 2023) رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ی جگه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له كۆی 8 ملیار مرۆڤ، زیاتر له ملیۆنیك كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان، جگه‌ره به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئه‌تڵه‌سی تووتن له راپۆرتی خۆیدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ساڵانه زیاتر له پێنج ملیار جگه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌یشی روونكردوه‌وه‌ته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان كه‌م بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌و رێككار و رێوشوێنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وڵاتان بۆ له‌ناوبردنی جگه‌ره‌كێشان ده‌یگرنه‌به‌ر، به‌تایبه‌ت به زیادكردنی باج و ده‌ركه‌وتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی.
به‌گوێره‌ی هه‌ردوو راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ناوه‌ندی ئه‌تڵه‌سی تووتن، له هه‌ر چوار چركه‌یه‌كدا، كه‌سێك به‌هۆی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دا. ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له ساڵی 2019 نزیكه‌ی 9 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ریه‌ك له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ناوه‌ندی ئه‌تڵه‌سی تووتن، باسیان له‌وه‌كردووه، تووتن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هۆكاره بۆ تووشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و وشكهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌ماره‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملووله خوێنه‌كان و تێكچوونی سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و گیرانی سییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
زانیارییه‌كانی گۆڤاری "نیچه‌ر" ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تووتن له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 100 ملیۆن كه‌س، كه ئه‌م ژماریه زۆر زیاتره له ژماره‌ی قوربانیانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه ژماره‌یان له‌نێوان 60 – 8- ملیۆن كه‌س ده‌بێت، هه‌روه‌ها له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش 18 ملیۆن بوونه قوربانی.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری "تۆباكۆ كۆنتڕۆڵ" باسی له‌وه كردووه، پێشبینی ده‌كرێت له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، زیاتر له 450 ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.