عێراقییه‌ك كه له ریزه‌كانی ڤاگنه‌ر دژی ئۆكرانیا شه‌ڕی ده‌كرد، كوژرا
K24 - هەولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییه‌كی عێراقی كه له ریزه‌كانی گرووپی ڤاگنه‌ر دژی ئۆكرانیا شه‌ڕی ده‌كرد، كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، عه‌باس ئه‌بو زه‌ر، هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و له ریزی گرووپی ڤاگنه‌ر دژی ئۆكرانیا ده‌جه‌نگا، له شاری باخمووت كه له ژێر كۆنترۆڵی رووسه‌كانه، كوژرا.
ناوبراو یه‌كێكه له عێراقییه ده‌ستگیركراوه‌كانی رووسیا، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی له ریزی ڤاگنه‌ر ده‌جه‌نگا.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ڤاگنه‌ر، هه‌ر تۆمه‌تبارێك شه‌ش مانگ له ریزی ئه‌وان دژی ئۆكرانیا بجه‌نگێت، ئازادده‌كرێت.
عه‌باس ئه‌بو زه‌ر به تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری قازانی رووسیا ده‌ستگیركرابوو، كاتێك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن رووی له وڵاته كردبوو، پۆلیس مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌لای دۆزییه‌وه و له ساڵی 2021 دادگایی كرا و دواتر له ریزی ڤاگنه‌ر له باخمووت كوژرا.