نێچيرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پيرۆزبايى له ئه‌ردۆغان ده‌كات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (31ـی ئایاری 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كرد بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆك كۆمارى توركيا.
بەگوێرەی راگەیاندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکەدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕیوە.
لەلایەن خۆيه‌وه،سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنهوهى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى بۆ رێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
رۆژی یەکشەممە (28ـی ئایاری 2023)، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەچوو، میدیا تورکییەکان بڵاویانکردەوە کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 84%.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار رێژەی 52.2%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت رێژەی 47.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لەبارەی ژمارەی دەنگەکانیش، لە گەڕی دووەمدا، ئەردۆغان تا رێژەی جیاکردنەوەی 99.9%ـی دەنگەکان، 27 ملیۆن و 725 هەزار و 131 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها کڵچدارئۆغڵو، 25 ملیۆن و 432 هەزار و 951 دەنگی بەدەستهێناوە.
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هیچ یەکێک کە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەرانی وڵاتەکەیان بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت.