دیندار زێباری: نزیکەی 13 هەزار قوتابی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن
K24 – هەولێر
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نزیکەی 13 هەزار قوتابی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن.
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوەانێکی رۆژنامەوانیدەا رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێی هه‌ستاوه نزیكه‌ی 13 هه‌زار قوتابی دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ر خوێندن.
راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێم به پرۆسه‌ی خوێندن 160 هەزار و 332 قوتابی له ساڵی خوێندنی ساڵی 2021-2022 بۆ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ناویان تۆمارکراوە و دەستیان خوێندن کردووە.