بۆ جارێکی دیکە قەبارەی شاشەی ئایفۆن گەورەتر دەکرێت

K24 - هەولێر

هێشتا ئایفۆن 15ـمان بە فەرمی نەبینیوە و بڵاونەکراوەتەوە، کەچی لە ئێستاوە دەنگۆیەکانی ئایفۆن شازدە ئینتەرنێتی داپۆشیوە.

 

وێبسایەتی تێک رەیدار دەڵێت ئایفۆن شازدە پڕۆ ماکس قەبارەی زۆر گەورەتر دەبێت. لە راپۆرتێکی نوێدا تێک رەیدار دەنوسێت، لە ئێستاوە ئەپڵ رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی کردووە بۆ دروستکردنی کامێرایەکی قەبارە گەورەتر بۆ ئایفۆن شازدە پڕۆ وە هەواڵ دەدات شاشەی ئەو مۆبایلە هێشتا گەورەتر بکات، پێشبینی دەکرێت ئینچێک بۆ دوان قەبارەی شاشەی ئایفۆن شازدە پڕۆ ماکس گەورەتر بێت لە چاو پڕۆ ماکسی ساڵانی رابردوو.

هەندێک راپۆرتی جیاوازیش باس لەوە دەکەن لەجیاتی گەورەکردنی شاشەی پڕۆ ماکس لەوانەیە ئەپڵ مۆبایلێکی ئۆڵترا بڵاوبکاتەوە کە شاشەکەی و کامێراکانی لە پڕۆ ماکسیش گەورەتر بێت.