یەکێک لە گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلەکانی فێراری بە نرخێکی زۆر هەرزانتر دەگەڕێتەوە

K24 - هەولێر

لەجیاتی ئەوەی ملیۆنان دۆلاری پێ بدرێت فێراری 250 رۆسا رەیسەر تەنیا بە نرخی 120 هەزار دۆلار بۆ جارێکی دیکە زیندوو دەکرێتەوە و دەخرێتە بازاڕ، هەرچەندە نرخەکەی لە چاو ملیۆنان دۆلار زۆر هەرزانترە بەڵام بەهۆی کەمی دروستکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە پێشبینی دەکرێت زۆر بەخێرایی نرخی دەستی دووی بگاتە نیو ملیۆن دۆلار.

 

فێراری لە ساڵی 1984 بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی 250 تێستا رۆسای بڵاوکردەوە ئۆتۆمبێلێک بتوانێت بۆ مێژوو بمێنێتەوە بەهۆی جیاوازی دیزاین و بەهێزی مەکینەکەی، وە ئێستا نرخی یەک دانەی ئەو ئۆتۆمبێلە مێژووییەی فێراری 70 ملیۆن دۆلارە لە بازاڕی دەستی دوو، بەڵام فێراری دەیەوێت بۆ جارێکی دیکە هەمان جۆری ئۆتۆمبێل دروستبکاتەوە و بڵاوبکاتەوە بە نرخی 120 هەزار دۆلار، بەڵام ئەو کارە فێراری خۆی ئەنجامی نادات بە هاوبەشی کۆمپانیایەکی دیکە دەبێت بەناوی تێستا رۆسا جونیەر، کە پێشبینی دەکرێت هەر لەلایەن براندی فێرارییەوە خاوەنداریەتی بکرێت، بەڵام بەناوی فێرارییەوە بڵاونەکرێتەوە، چونکە پێشبینی دەکرێت فێراری ئەو کارە بەو شێوازە دەکات تا نرخی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکانی دانەبەزێت و خەڵکی هەر چاویان لە ئۆتۆمبێلە رەسەنەکان بێت.