جگە لە سامسۆنگ مۆتۆرۆلا رکابەری مۆبایلە نوشتاوەکان دەکات

K24 - هەولێر

بووە فەرمی مۆتۆرۆلا بەم زووانە نەوەی چوارەمی مۆبایلی نوشتاوەی رەیزەر بڵاودەکاتەوە و مۆدێڵی رەیزەر چل ئۆڵترا پێشبینی دەکرێت بەهێزترین مۆبایلی فلیپی نوشتاوەی جیهان بێت

فەلسەفەی دیزاینی مۆبایلە فلیپە نوشتاوەکانی مۆتۆرۆلا، پێشکەشکردنی مۆبایلێکی نوێی نوشتاوە و فلیپی سەردەمە بە دیزاین و ئەزموونێکی مۆبایلە فلیپەکانی بیست ساڵی رابردوو.

رەیزەری نوێ خاوەنی شاشەیەکی گەورەتر لە دەرەوە و ژوورەوە دەبێت لەگەڵ دوو کامێرای تەواو نوێ، شاشەی ژوورەوەی 6.9 ئینچی 2400 بە 1080 پیکسڵی ئۆڵێد دەبێت، شاشەکە بە قەبارەی 165 هێرتز بەردەست دەبێت، بە داخراویش لە دەرەوە خاوەنی شاشەیەکی ئۆڵێدی 3.6 ئینچی دەبێت، رامی هەشت گێگا بایت دەبێت بە میمۆری 256 گێگا بایت وە کامێرای سێڵفی 32 مێگا پیکسڵی دەبێت لەگەڵ کامێرای 12 و 13 مێگا پیکسڵی لە دەرەوە نرخیشیان لە نێوان 1250 بۆ 1300 دۆلار دەبێت.